هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد نەریمان بابان بڕیارە بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوبکاتەوە.
نەریمان بابان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لهگهڵ بڵاوكردنهوهی پۆستەرێکی خۆی ئاماژهی بەوەكردووه کە بهمزوانە (ASPON) بڵاودهكاتهوه، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتری لەسەر بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێکەی ئاشکرابکات.
نەریمان بابان یهكێكه له هونهرمهنده ناسراوهكانی كوردستان و خەڵکی شاری سلێمانیە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، بۆماوەی ١٠ ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بووە، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەن بەرهەمێکی زۆری هونەرییە کە زۆربەیان لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.