وێنە.. ئیلهام شاهین سوپاسی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەکات

هونەرمەندی میسری ئیلهام شاهین گەشتێکی بۆ هەولێر ئەنجامدا کە بە سەرسوڕهێنەر وەسفی قەڵای دێرینی هەولێر دەکات. 

ئەو هونەرمەندە سینەماییە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەی گەشتەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان دەربڕی. 

ئیلهام شاهین دەشڵێت" پێشتر لە دوورەوە لە هەواڵی ئەم شارە و قەڵاکەیم بیستبوو، ئێستا لە نزیکەوە بینیم و خۆشحاڵم لە نزیکەوە خەڵکەکەی دەناسم". 

ئیلهام بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی خولی یازدەهەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک کە لە نۆی ئەم مانگەوە دەستیپێکرد، لە هۆڵی کۆنفڕانس لە زانکۆی دهۆکەوە گەیشتە شاری هەولێر.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە خەڵاتی (دەستکەوتی تەمەن)یان بەخشییە ئەستێرەی سینەمایی میسری، ئێلهام شاهین، دوای وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، ئەو خانمە ئەکتەرە وتی" هونەر زمانی مرۆڤایەتییە و هەموو خەڵکی جیهان لێک نزیک دەکاتەوە پێکەوە هیوادارم ئاشتی و خۆشەویستی لە ڕێگەی هونەرەوە لە هەموو جیهاندا بڵاوبێتەوە". 



PM:06:51:13/12/2024