ڤیدیۆ.. بزانە سەنا بەرزنجی بە كێ دەڵێت بڕۆ؟

گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (جا بڕۆ) بڵاوکردەوە. 

سەنا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (جا بڕۆ) بڵاوكردەوە كە لە تێكستی مەسعود حەقتەلەبە و ئاكۆ لوتفوڵازادە ئاوازەكەی بۆ داناوە، فەرجەم سەعیدی كاری ئەرێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە و لە دەرهێنانی سروشت عەبەڕەشە. 

هەروەها سەنا دەربارەی بەرهەمە نوێکەی لە پۆستێکیدا نوسیویەتی" جا بڕۆ پێشکەشە بە خۆم و هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ یەک جاریش بووە ترسی لە دەستدانیان هەبووە، ترسی بە جێهێشتنیان بووە، پێشکەشە بە سەنا کە لەوەتەی هەیە یان مەجبورە بە جێبێڵێ، یان بە جێهێشتراوە". 

سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.



AM:11:33:17/12/2024