هونەرمەندی گۆرانیبێژ كیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (ترۆپکی ڕزگاری) بڵاوکردەوە.
كیژان لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی تەواوی بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (ترۆپکی نیشتیمانی) بڵاوكردەوە کە بەرهەمێکی نیشتیمانییە و لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە کاری موزیک و دابەشکردن و ئاوازی بۆ داناوە، هۆنراوەی هێمن موکریانییە.
كیژان ئیبراهیم ساڵی (١٩٨٥) لە دایکبووە، کچی هونەرمەند ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کار دەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و هاوسەری هونەرمەندی شێوەکار زیرەک میرەیە و خاوەنی دوو مناڵن.