وێنە.. چۆپی فەتاح و كچەكەی رۆژی ئاڵا پیرۆز دەكەن

هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد چۆپی فەتاح کە پێشتریش وەک میدیاکار دەردەکەوت، نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ لیڤیای کچی بڵاوکردەوە و ڕۆژی ئاڵا پیرۆز دەکەن. 

چۆپی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فەیسبنووک)، وێنەیەکی خۆی و كچەكەی بە جلی كوردییەوە بڵاوکردەوە و تێیدا رۆژی ئاڵا پیرۆز دەكەن.

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).



PM:01:17:18/12/2024