هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەری دیاری باشوری کوردستان و دوو خوێندکاری لە ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خەڵاتی ئاشتییان پێبەخشرا.
شەوی ١٨ی ئەم مانگە لە بەغدای پایتەختی عێراق لەلایەن محەمەد حەسان سەرۆكی نەتەوە یەكگرتووەكانی عێراق خەڵاتی ئاشتی پێشکەشی هەریەک لە ئاوازدانەی دیاری کورد هەڵکەوت زاهیر و دوو خوێندکاری بە ناوەکانی لەمیا جەمال گۆرانیبێژی تونسی و میرا عەلی کرا.
مانگێک پێش ئێستاش لە مەراسیمێکدا کە لە قاهیرەی پایتەختی میسر فێستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دیداری داهێنەرانی عەرەب بەڕێوەچوو، تێیدا هەڵکەوت زاهیر خەڵاتی باشترین ئاوازدانەری عێراقی پێبەخشرا.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەندین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.