ڤیدیۆ.. بانە شیروان بڕوا بە کێ ناکات؟

کچە گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان بانە شیروان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (بڕوا ناکەم) بڵاوکردەوە. 

بانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی (بڕوا ناكەم) بڵاوكردەوە و دەربارەی بەرهەمە نوێکەی لە پۆستێکیدا دەڵێت" زۆر سوپاس بۆ پشتگیریتان بۆ ئەم تراکە نوێیەم". 

بانە شیروان دەشڵێت" لە دڵمەوە نوسیومە و وتومە و هیوادارم بگات بە دڵە جوانەکانتان".

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠٠١ لە دایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه‌ یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و هه‌تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ مایه‌وه‌، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و، ئێستا زیاتر گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت و زیاتر لە بەریتانیا دەژی.



AM:11:33:25/12/2024