وێنە.. دینە چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و جەژنی کریسمس پیرۆز دەکات

دینە گۆرانبێژی باشووری کوردستان، نوێترین وێنەکانی بە جلێکی جیاواز بڵاوکردەوە و جەژنی کریسمس پیرۆز دەکات. 

دینە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنە نوێکانی خۆی بە ستایلێکی جیاواز لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویجەوە بڵاوکردەوە و لە پۆستێکیشیدا دەڵێت" لەگەڵ جەنگاوەران دابنیشە، گفتوگۆکە جیاوازە". 

هەر لە پۆستەکەیدا دینە پیرۆزبایی جەژنی کریسمس دەکات. 

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەموزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکرد کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 

ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەرییەوە، ڕۆژی ٥ی تەموزی ٢٠٢٢ جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.



PM:01:19:27/12/2024