ئەمڕۆ دووشەممە میدیا و هونەرمەندانی میسر هەواڵی گیان لەدەستدانی گۆرانیبێژی بەناوبانگ ئەحمەد عەدەویەیان لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بڵاوکردەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی میسر، شەوی ڕابردوو ئەحمەد عەدەویە هونەرمەندی میللی میسری دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە کۆچی دوایی هاوسەرەکەی وانیسە هات.
ئەحمەد مورسی عەلی عەداوی ناسراو بە ئەحمەد عەدەوی ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای مینیا لە دایکبووە دوای ئەوەی ڕووی لە قاهیرە کردووە، لە شەقامی محەممەد عەلی دەستی بە کاری هونەری کردووە.
لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گۆرانییەکانی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری و ئاهەنگەکاندا بە خێرایی بڵاوبوونەوە و ناوبانگێکی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا پەیدا کرد.