ڤیدیۆ.. کەویار هەورامی گۆرانییەکی (مەزهەری خالقی) دەڵێتەوە

کچە گۆرانیبێژی دیاری ناسراوی کورد کەویار هادی ناسراو بە کەویار هەورامی، گۆرانییەکی هونەرمەند مەزهەری خالقی دەڵێتەوە. 

کەویار هادی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کەویار گۆرانییەکی دیاری هونەرمەند (مەزهەری خالقی) بە ناوی (لای لای نەمامی ژیانم) دەڵێتەوە

كەویار هەورامی ساڵی (١٩٩٩) لە هەڵەبجە لە دایكبووە و ساڵی (٢٠١٠) بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی منداڵانی بەهرەمەندی كرد بە ناوی تۆ نمونەی، لەو كاتەشەوە بەهۆی دەنگە تایبەتەكەیەوە توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات، بەستایلێکی سونەتی گۆرانی دەچڕێت و توانایەکی باشی هەیە لە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندان مەزهەری خالقی، محەمەدی ماملێ، عەدنان کەریم. 



AM:09:16:01/01/2025