دوای هەشت ساڵ ئەنجلینا جۆلی و براد پیت بە فەرمی جیابوونەوە

ئەنجلینا جولی ئەستێرەی جیهانی هۆلیود و براد پیت ئەکتەری ناوداری ئەمریکی، دوای هەشت ساڵ لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا دوێنێ سێشەممە بەشێوەیەکی فەرمی لە یەکتر جیابوونەوە.

جەیمس سیمۆن پارێزەری ئەنجلینا جۆلی، دوێنێ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستیکردەوە کە ئەو دوو هاوسەرە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

سیمۆن لە بەیاننامەکەدا وتی" هەشت ساڵ پێش ئێستا ئەنجلینا داوای جیابوونەوەی لە براد پیت کرد، ئەو و منداڵەکان هەموو ئەو موڵکانەیان بەجێهێشتووە کە لەگەڵ پیتدا هاوبەشیانکردووە، بەڵام بە فەرمی لێک جیابوونەوە و براد پێت بەبێ تاوان ناسێندرا". 

پیت و جۆلی لە ساڵی (٢٠١٤) هاوسەرگیریان کردووە و خاوەنی شەش منداڵن، جۆلی لە ساڵی (٢٠١٦)دا داوای جیابوونەوەی کرد، بەپێی وتەی ئەنجلینا جولی هاوسەرەکەی لە هەمان ساڵدا توندوتیژی بەرامبەر خۆی و منداڵەکانی کردووە.

ڤیلیام بردلی ناسراو بە براد پیت لە ساڵی ١٩٦٣ لە شەونی ئۆکۆلاهاما لەدایکبووە، ئەکتەرێکی ناوداری بواری سینەماییە لە هۆلیود، بە ڕەچەڵەک خەڵکی بەریتانیایە، لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ دووەم جار هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەر ئەنجلینا جولی کرد، بەو پێیەی پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی فرێندز جێنیفر ئەنیستۆن کردووە.

ئەنجیلینا جولی ساڵی ١٩٧٥ لەدایكبووە، ئەكتەرێكی بەناوبانگی هۆڵیوودە كە سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەرگرتووە و یەكجار ئۆسكاری وەرگرتووە، ئەنجلینا بەوە ناسراوە كە زۆر كاری خێرخوازی دەكات و چەندین جار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی كاریگەرترین ژن لە جیهاندا.



AM:09:47:01/01/2025