خانمه هونهرمهندی گۆرانیبێژی ناوداری كهنهدی سێلین دیۆن بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوای ساڵێکی خۆش بۆ هەمووان دەخوازێت.
سێلین دیۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێی خۆی لە پەیامێکی پیرۆزبایدا ڕایگەیاندووە" لە کاتێکدا ساڵێکی دیکە پێکەوە کۆتایی پێدەهێنین، دەمەوێت ساتێک تەرخان بکەم بۆ ئەوەی لە دڵەوە سوپاسی خۆم بۆ پشتگیرییە بێوچانەکانتان دەرببڕم".
سێلین دەشڵێت" خۆشەویستی و وزەی ئێوە هەموو ڕۆژێک ئیلهام بەخشن بۆم، هیوای ساڵێکی خۆش بۆ هەمووتان دەخوازم پڕ لە گەرمی و پێکەنین و ساتەوەختە بەنرخەکان لەگەڵ خۆشەویستان بەسەربەرن، بە هیوای جەژنێکی سەلامەت و سەری ساڵێکی ئەفسانەیی بۆ هەمووان".
سیلین دیۆن لە ئێستادا تەمەنی گەیشتووەتە (٥٧) ساڵ، گۆرانیبێژێکی پۆپی کەنەدییە و بەهۆی دەنگە بەهێزەکەی و بەهرەی گۆرانی وتنەوە زۆر بەناوبانگە، تا ئێستاش وەک بە ناوبانگترین هونەرمەندی کەنەدی و یەکێک لە باشترین هونەرمەندەکانی جیهانە.
سیلین دیۆن له ساڵی ٢٠٢٠هوه له كۆنسێرت دووره، بەڵام لە ڕۆژی ٣٠ی تەموزی ساڵی ڕابردوو له میانی كردنهوهی ئۆلۆمپیاد له وڵاتی فهڕهنسا مارشی خۆشهویستی (L'hymne a l'amour) وتهوه له پاریس، له كاتێكدا ئهم خانمه تووشی نهخۆشییهکی مەترسیدار بووە و بههۆیهوه توانای وتنی گۆرانی نهماوه و ئەمەش وای لێکرد لە ساڵانی ڕابردوودا دەیان کۆنسێرت لە سەرانسەری جیهان هەڵبوەشێنێتەوە و لە دنیای هونەر دوو بکەوێتەوە.
هەروەها لە ساڵی (١٩٩٦)یش بە گۆرانیوتن یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی كردەوە.