هونەرمەند زاهیر عەلی ماوەی چەند ڕۆژێکە تەندروستی جێگیر نییە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکدایە.
دوێنێ لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی، نەشتەرگەری بۆ هونەرمەند زاهیر عەلی ئەنجامدرا، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
زاهیر عەلی ساڵی ١٩٤٥ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لە دایكبووە و لە ساڵی ١٩٧٦ەوە دەستی بە کاری شانۆیی کردووە کە لە چەندین فیلم و درامای کوردیدا ڕۆڵی بینیوە.