" هونەرمەندێکی گەنجی نیشتمانپەروەری کوردستان بەرووداوی هاتوچۆ گیان لە دەستدەدات "


سارۆ سووزەنی هونەرمەندی لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوێکی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ٣ ی کانوونی دووەم لە راگەیاندنێکدا گیان لەدەستدانی هونەرمەندی گۆرانیبێژی گەنج سارۆ سووزەنی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەقز– دیواندەرە راگەیاند.

لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە " سارۆ تەمەن ۲۲ ساڵ تازە لاوێکی هونەرمەند و تێکوشەر و خوێن گەرم بەداخەوە رۆژی پێنج شەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، لە جادەی سەقز_دیواندەرە بە هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستدا".

" سارۆ هەر له دەسپێکی شۆڕشی ژینا بە هۆی هەڵوێست و چالاکییەوە دەستبەسەر کرا و دوای ئەشکەنجە و ئازار لە زیندانی رژیم بە دانانی بارمتە و حوکمی زیندانی هەڵپەسێردراو ئازاد کرا بوو".( کۆمەڵە لە راگەیاندنەکەیدا ئاماژە بەم زانیاریانە دەکات).

هاتووشە " لەبەر گرینگی پێنەدانی رژیم بۆ چاک کردنی رێگەوبانەکانی کوردستان، هەر رۆژ شاهیدی لە دەست چوونی ئازیزانمان لە جادەی ناستاندارد داین".




PM:07:06:03/01/2025