محەممەد تەها ئاکرەیی هونەرمەندی گۆرانیبێژی سنووری ناوچەی بادینان تووشی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ بوو، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
شەوی ڕابردوو لەسەر رێگەی (شێخان - ئاکرێ)، محەمەد تەها ئاکرێی تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ بوو کە بەهۆیەوە بریندار بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی (هەوار) لە پارێزگای دهۆک لە ژێر چاودێری پزیشدایە.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکەی محەمەد تەها ئاکرەیی لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکیانداداوە و بەوهۆیەوە برینداربووە.
محەممەد تەها ئاکرەیی لە ناوچەی ئاکرێ لە دایکبووە، خاوەنی چەند ئەلبومێک و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆیەتی.