شێرپەنجە بەرۆكی ئۆپرا دەگرێت و تەنها چەند ماگێكی تر دەژی

بەپێی هەواڵی چەند ماڵپەڕێكی ئەمریكی ئەستێرەی جیهانی ڕاگەیاندن ئۆپرا وێنفری توشی نەخۆشی شێرپەنجەوە بووە و تەنها چەند مانگێكی كەمی ماوە لە ژیاندا.
ماڵپەڕی ئومۆجاوای ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە كە ئۆپرا وینفری بەهۆی ئەنجامدانی چەند پشكنینێكی ئاساییەوە بۆی دەركەوتووە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە لە ئێستادا نەخۆشیەكەی لە قۆناغی چوارەمدایە و، پزیشكەكانیش پێیان ڕاگەیاندووە كە تەنها چوار مانگی تر دەژی.
مالپەڕەكە ئاماژە بەوە دەكات كە لە ئێستادا ئۆپرا سەرقاڵی كڕینی شارێكی بچوكە بۆ ئەوەی بكات بە ناوی خۆیەوە و دوای مردنی ناوەكەی هەمیشە بمێنێتەوە.




PM:02:44:17/11/2014