هونەرمەندی ناسراوی میللی سەنگەر کەمال ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.
سەنگەر کەمال لە ستۆری ئینستاگرامەکەیەوە ئاشکرایکرد کە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.
سەنگەر کەمال خەڵکی شاری سلێمانییە، لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە، زیاتر به گۆرانیبێژێكى میللى ناسراوه و شەوانەش کاری لایف میوزیک ئەنجام دەدات، هەروەها پێشتریش وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کۆڕەک بەرنامەی (نایت شۆوی) پێشکەشدەکرد کە بەرنامەیەکی هونەری بوو.