هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد نەریمان بابان لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە شاری سلێمانی کۆنسێرتێک بە ناوی (تەریب) سازدەکات.
نەریمان بابان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" سوپاس بۆ خوای گەورە و بۆ هەموو هەواداران و خۆشەویستان، سوپاس بۆ ئەو پەرۆشیە جوانەی کە بۆ من و هونەرەکەم هەتانە، من هەمیشە هەوڵمداوە ئەگەر بۆ چەند ساتێکی کەمیش بێت لە نزیکەوە هەموومان تێکەڵ بە دونیایەک لە هونەر و جوانی و موزیک و خەیاڵ ببین".
نەریمان بابان دەشڵێت" ئەمساڵیش لە کۆنسێرتێکی گەورەدا لە شاری سلێمانی لەسەر ستەیجی هۆڵی تەلاری هونەر جارێکی تر بە یەکتر شاد دەبینەوە لە ڕێکەوتی ٣٠ی ١ی ٢٠٢٥".
نەریمان بابان یهكێكه له هونهرمهنده ناسراوهكانی كوردستان و خەڵکی شاری سلێمانیە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، بۆماوەی ١٠ ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بووە، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەن بەرهەمێکی زۆری هونەرییە کە زۆربەیان لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.