پۆلیسی کرماشانئاسکرای کرد، تەرمی هونەرمەندێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
محەممەدڕەزا یاری، بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان بڵاویکردەوە، تەرمی هونەرمەند عەلی فەرزامی، دوێنێ دوو شەممە، ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ماڵەکەیدا لە گەڕەکی تەعاونی شارەکە دۆزراوەتەوە، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا دەرکەوتووە؛ ئەو گۆرانیبێژە تەقەی لێکراوە و بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت" بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیجۆ پارس سەردانی ماڵی عەلی فەرزامی کردووە، بە دەمانچە تەقەی لێکردووە و دوای کوشتنی، هەڵاتووە".