ده‌رهێنه‌رێکی ناسراوی عێراقی كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ دووشەممە دەرهێنەری ناسراوی عێراقی، محەمەد شوکری جەمیل لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ محەمەد شوکری جەمیل دەرهێنەری عێراقی لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەغداد کۆچی دوایی کرد". 

محەمەد شوکری جەمیل لە ساڵی ١٩٣٧ لە بەغداد لە دایکبووە، پەیمانگای سینەمای لە بەریتانیا تەواوکردووە.

ساڵی ١٩٥٣ بە بەرهەمهێنانی فیلمی دیکۆمێنتاری دەستی بە کاری هونەری کردووە، هەروەها کاری لەسەر فیلمە نێودەوڵەتییەکانی وەک (ڕاوکردنی مشک لە نووسینی پاوڵ ڕۆتا، چاوی ڕێوی لە بیابان و فیلمی ترسناک The سپێڵ کە لە شاری موسڵ وێنەگیراوە) کردووە. 



PM:11:08:27/01/2025