ئهحمهد محهمهدی شاعیر ڕایدەگەیەنێت" کازم ساهیر بەهونەرە باڵاکەی باڵی بەشیعرێکم بەخشیوە".
ئەحمەد محەمەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تۆمارێکی ڤیدیۆی ئاههنگێكی هونهرمهندی ناودار كازم ساهیر بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت" کازم ساهیر لە کازابلانکا گەورەترین کۆنسێرتی سازکردووە، ئەگەر کازم ساهیر تەنها سۆز و ئاوازی بە هەوادارنی بەخشیبێت، بەڵام بۆ من زۆر جیاواز بووە".
ئەو شاعیرە دیارەی کورد لە بڵاوکراوەکەیدا دەشڵێت" کازم ساهیر بەهونەرە باڵاکەی باڵی بەشیعرێکم بەخشیوە، لە هەمانکاتیشدا هاوڕێیەتییەکی زۆر بەرز و باڵا و شیرینی پێ بەخشیوم".
ئەحمەد محەمەد ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لە دایكبووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لەو شارە تەواو كردووە، یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکان، چەندین هونەرمەندی ناودار شیعرەكانیان كردووە بە گۆرانی و ئاوێزانی موزیكیان كردووە و سەدایەكی سیحراویان پێبەخشیووە، هەروەها دیوانەکەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی سویدی، ئیتاڵی و فەرەنسی.