ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان دوای خۆ رشوتكردنەوەكە بە عەزییەكی پەمەییەوە دەردەكەوێت و چەند پسپۆڕێكیش هۆكاری حەزی جەماوەر بۆ سمتی كارداشیان ڕوندەكەنەوە.
كیم كارداشیان لەكاتی ڕاگەیاندنی عەترەكەیدا بە عەزییەكی پەمەیی چەرمەوە دەركەوت و، شێوازی دورینی جلەكە وایكردبوو بەشێكی زۆری جەستەی دەركەوێت و سەرنجی زۆرێك لە میدیاكان ڕاكێشێت.
لەلایەكی دیكەوە بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنە ڕوتەكانی كارداشیان و كاریگەرییەكانی لەسەر خەڵكی چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە كە سمتی ڕەگەزی مێیینە چەند گەورەتربێت زیاتر سەرنج ڕاكێش دەبێت.
بەپێی توێژینەوەكە چەند كەمەری ڕەگەزی مێینە باریكتر بێت و سمتی گەورەتربێت، ئەوا بۆ پیاوان سەرنجڕاكێشتر دەبێت، هەر ئەمەش وایكردوە كارداشیان بەو ڕادەیە جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ بكات.