وێنە.. وێنەیەکی ناسڕی رەزازی و میکایل دەبێتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

ناسر رەزازی و میکایل کە دوو هونەرمەندی ناسراوی کوردن پێکەوە دەرکەوتن. 

هونەرمەند میکایل لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوێترین وێنەی خۆی و ناسڕی رەزازی بڵاوکردووەتەوە کە تێێدا هەردوو هونەرمەند سەر و ریش و سمێڵیان بە تەواوی وەک بەفر سپی بووە، هەروەها هەوادارانی ئەو دوو هونەرمەندە خۆشحاڵی خۆیان بەو وێنەیە دەردەبڕن.

ناسر ڕەزازی یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت، لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لە شاری سنە لەدایکبوو و ھەر لەوێدا دەستی بە گۆرانی وتن کرد، لە تەمەنی گەنجیدا چەند کاسێتی تۆمار کرد و تاکوو لە ئێران شۆڕش کرا و ناسر بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دوای ماوەیەک چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو، لە دوای ڕووخانی رژێمی سەدامدا گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و بەیەکێک لە هەرە هونەرمەندە دیارە شۆرشگێرەکان دادەنرێت کە چەندان سروسی بۆ نەتەوەو نیشتمان و شەهیدان چڕیووە.

مەرزیە فەریقی گۆرانیبێژی کورد، ھاوسەری ناسر ڕەزازی بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە نەشتەرگەرییەکدا گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی لە سویدەوە هێنرایەوە کوردستان و لە مەراسیمێکی شایستەدا باشوری کوردستان بە خاک سپێدرا، لە دوای کۆچی دوایی مەرزییەوە بە ماوەیەک ئەو هونەرمەندە ژنێکی تری ھێناوە بە نێوی ئێران کە دانیشتوی مەریوان بووە و ئێستا پێکەوە دەژین.

ناسر دوو کوڕ و کچێکی ھەیە بە ناوەکانی: کاردۆ، ماردین و دڵنیا. دڵنیا ڕەزازیش ئێستا گۆرانیبێژە و ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبوومە تەواو نەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاوكردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەند ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەورووپا سازکردووە.

جێی باسه‌ میكائیل لە ١٩٦٥ لە مەھابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە ساڵانی ١٩٧٨ تا ١٩٨٥ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ ڕووی لە وڵاتی سوید کردووە و لە شاری ستۆکهۆڵم نیشتەجێ بووە، لە ساڵی ٢٠١٤ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، جگه‌ له‌ كچه‌كه‌ی، خاوه‌نی دوو كوڕه‌ كه‌ به‌رهه‌می هاوسه‌رگیری پێشووین، ناوبراو به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ بەناوبانگەکانی كوردستان داده‌نرێت. 



AM:11:12:29/01/2025