گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی هەوادارەکانی.
نازدار لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلی جلی بڵاوکردەوە کە بەشداری ئاهەنگێکی کردووە و تێیدا بەرهەمەکانی پێشکەشی هەوادارەکانی کردووە و دەڵێت" لەسەر شانۆ، هەستکردن بەو خۆشەویستی و ڕێزی هەمووتان، هیچ شتێک لەوە بەهێزتر نییە کە ئەم ساتەوەختە لە ڕێگەی مۆسیقاوە هاوبەش بکەیت".
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچ و کوڕێکە بە ناوی (کەنی و کەڤان).