گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (چارەنوس) بڵاوکردەوە و تێیدا گلەی لە خۆشەویستەکەی دەکات.
سەنا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (چارەنوس) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە كە لە بەرهەمەکەیدا گلەی لە نەهاتنی خۆشەویستەکەی دەکات و لە بەشێکی تێکستەکەیدا دەڵێت" بڕیار بوو پایز بگەڕێیتەوە، وا زستانیش هات نەهاتیتەوە، ئەترسم ڕۆژێک بێیتەوە بۆلام هێندە پیربووبم نەمناسیتەوە".
تێكستی گۆرانییە نوێکەی سەنا لەلایەن ئیسماعیل محەمەدی شاعیرەوە دانراوە، موژین ئاوازەكەی داناوە، حەمید حاتمی كاری میكس و ماستەرینگی بۆ كردووە، لە دەرهێنانی ئێڤن ستیڤنە.
کۆتایی مانگی ساڵی ڕابردووش سەنا كۆتا بەرهەمی بە ناوی (جا بڕۆ) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە.
سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.