مامۆستا حەسەن جاف نووسەر و چیرۆکنووسی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوبات، نووسەر و چیرۆکنووسی گەورەی کورد حەسەن جاف لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.


بە گوێرەی زانیارییەکان بەداخەوە مامۆستا حەسەن جاف لە ماڵەکەی خۆیدا لەهەولێر و لە کاتێکدا کە کەسیشی لەگەڵ نەبوە گیانی لەدەستداوە و دواتر دراوسێی و پۆلیس ئاگاداری ئەوە بوون کە کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن عەباس بەهرام ناسراو بە (حەسەن جاف) مامۆستای بابەتی مێژوو بووە، خەڵکی کەرکووک بوو و لە ساڵی ١٩٨٠ـەوە لە هەولێر دەژیا و خاوەنی دوو کوڕ بوو، هەردووکیان لە دەرەوەی وڵاتن. 
 
حەسەن جاف وەک مامۆستا لە کوردستان و شارەکانی عێراق و چەند وڵاتێک کاری کردووە و لە دوای راپەڕینەوە نیشتەجێی هەولێر بووە و لە چەند رۆژنامەیەکی کوردستان دا کاری کردووە.


 

 




PM:10:02:10/02/2025