دینا گۆرانبێژی باشووری کوردستان لە نوێترین بڵاوکراوەیدا پەیامێک ئاراستەی ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر دەکات و دەڵێت" فێری زۆر شتت کردم مامۆستا".
دینا دەرزی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێک بۆ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر دەنێرێت و دەڵێت" هەندێک جار بیری ڕۆژانی زوو ئەکەم، چەندە بەبەخت بووم کە تۆ فێری زۆر شتت کردم مامۆستا، هەر تەمەن درێژبی و بمێنی".
لای خۆشییەوە هەڵکەوت زاهیر لە ڕێگەی نوسینی کۆمێنتەوە وەڵامی پەیامەکەی دینای داوەتەوە و ڕایگەیاندووە" زور سوپاس خاتوو دینا هەر سەركەوتوو بیت لە ژیانی ڕۆژانەت و كارە هونەرییەكان هیوادارم هەردەم بەردەوامیت لەگەڵ ڕێز و پێزانینم".
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی (٢٠١٧) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەندین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.