هونەرمەندی دیاری کورد یونس حەمە کاکە شەوی
رابردوو بەهۆی تێکچوونی لە ناکاوەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
یونس حەمە کاکە هونەرمەندی ناسراوی بواری نواندنی
شانۆی و دراما و فلمی کورد، شەوی ١٣ ی شوبات بەهۆی نەخۆشیەکی کتوپڕەوە گەیەندرایە
نەخۆشخانە، بەڵام ئێستا دوای مانەوەی بۆ رۆژێک دۆخی تەندروستی بەرەو باشتر دەڕوات.
یونس حەمە کاکە یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی خەڵکی سلێمانی و
لەسەر ئاستی هەرێم و کوردستانی گەورە ناسراوەو لەسەدان کاری نواندنی شانۆی و دراما
و فلمی کوردستاندا رۆڵی بینییوە.