ڤیدیۆ.. سەمیرا كارزان (دڵم تەنگەی) بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد سەمیرا کارزان نوێترین کاری هونەری خۆی بە ناوی (دڵم تەنگە) بڵاوکردەوە. 

گۆرانیبێژی لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەمیرا کارزان لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی (دڵم تەنگەی) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن سەعدون رەحمانی نوسراوە، سەمیرا ئاوازەكەی داناوە، موحسین ئەریوانی كاری دابەشكردنی بۆ كردووە، رێباز شەمامی هاوسەری كاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

‎هەروەها سەمیرا دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێکەی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاندووە" ئەم بەرهەمە یەكەمین تراكی ئەلبومە نوێكەمە و زۆر تایبەتە". 

سەمیرا كارزان لە ساڵی (١٩٩٩) لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە، هاوسەری رێباز شەمامیە و زیاتر بە گۆرانی (دکتۆر) ناوبانگی پەیداکردووە.



AM:10:49:18/02/2025