گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری سێ گۆرانی هونەرمەندی کۆچکردوو (محەمەدی ماملێ) بە ناوی (سەردان) نوێ دەکاتەوە.
نازدار دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە" ئەم بەرهەمە پێشکەش بە گیانی پاکی هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەدی ماملێ و هەموو گوێگرانی هونەری ڕەسەنی کوردی".
هەر لە پەیامەکەیدا نازدار هیوا دەخوازێت بەرهەمی (سەردان) جێگای خۆی بکاتەوە لە دڵی هەواداران و گوێگرەکانی، هەروەها سوپاسی بنەماڵەی محەمدی ماملێ دەکات.
گۆرانییەکانی نازدار کە یەکەم بەرهەمی ئەمساڵییەتی بڵاویکردووەتەوە بریتین لە (گوڵەكەم، چۆن لە سەفەر بووی، نەخۆشی دڵان).
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچ و کوڕێکە بە ناوی (کەنی و کەڤان).