وێنە.. هونەرمەندێكی كورد كۆچی دوایی كرد

دوێنێ سێشەممە ئەڵا موراد رەشتیانی هونەرمەندی مۆسیقای فۆلکلۆر و ئەکتەری سینەمایی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، دوێنێ ئەکتەری دیار و بەناوبانگی فیلم و سینەما ئەڵڵا موراد ڕەشتیانی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ئەڵا موراد رەشتیانی لە ساڵی ١٩٥٠ لە سنە لەدایکبووە، ئامێری دایرەی دەژەند و لە فیلمەکانی (نیوە مانگ و ئاوازەکانی نیشتمانی دایکم) کە لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی بوو، تێیدا ڕۆڵی سەرەکی بینی. 

ساڵانێکی زۆر لە ژیانی لە بواری هونەردا بە تایبەت سینەما بەسەر بردووە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٢دا لە سینەمادا دەرکەوتووە.

هەروەها ئەزموونی کاری هونەری لەگەڵ هونەرمەندانی وەک شەهابەدین ئیبراهیمی، فایەق محەمەدی، سەعید محەمەدی، و ڕێجان حسێنی هەبووە.



AM:09:28:19/02/2025