وێنە.. سەنا بەرزنجی لە نوێترین دەرکەوتنیدا

گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە. 

سەنا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و لە پۆستێکدا دەڵێت" ‏‎تۆ خەونى پێوه دەبینیت، ئێمە بەدەستی دەهێنین و هەماهەنگی دەکەین". 

ئەم خانمە گۆرانیبێژە لە سەرەتایی ئەم مانگەدا بەرهەمێکی نوێی خۆی بە ناوی (چارەنوس) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. 

سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.



PM:01:15:19/02/2025