ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆفیسۆر تاریق عەساری هونەرمەند و ئەکادیمی دیار و بەرچاوی دیاری عێراق بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
سەندیکای هونەرمەندانی عێراق، ئەمڕۆ لە بەسرە ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر تاریق عەساری ڕاگەیاند کە بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە کۆچی دوایی کرد و دەڵێت" میراتێکی هونەری و ئەکادیمی دیار و بەرچاوی لە دوای خۆی بەجێهێشت".
سەندیکاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" کۆچکردوو کەسایەتییەکی گەورەی زانستی و هونەری بووە، و لە ڕێگەی بەرهەمە شانۆییەکانییەوە جێپەنجەیەکی لەبیرنەکراوی لە بەسرە و عێراق بەجێهێشتووە".
پرۆفیسۆر تاریق عەبدولکادیم سەلمان عەساری لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری بەسرە لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٧ وەک ئەکتەر لە بەرهەمێکی شانۆیی کە عەبدوڵڵا سەلامی نوسیویەتی و دەرهێنانی بۆ کردووە، دەستی بە کارە هونەرییەکانی کردووە، لە ماوەی ژیانی هونەریدا بەشداری لە بەرەوپێشچوونی شانۆی عێراقدا کردووە، هەروەها بەشداری لە زۆرێک لە فێستیڤاڵ و بۆنە هونەرییەکان کردووە.