وێنە.. هونەرمەندێکی ئوردنی کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ هونەرمەندی ئوردنی ئیبراهیم ئەبو ئەلخەیر، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەبو ئەلخەیر ساڵی ١٩٥٠ لە دایکبووە، یەکێکە لە کەسایەتییە هونەرییە دیارەکانی ئوردن، کە وەک ئەکتەر و بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان کاری کردووە، هەروەها ئەندامێکی چالاکی سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن بووە.

لە ماوەی ژیانی هونەریدا زیاتر لە ٢٥٠ بەرهەمی هونەری پێشکەشکردووە، لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانەوە تا نمایشە شانۆییەکان، دوای کۆچی دوایی میراتێکی هونەری گەورەی لە ئوردن و جیهانی عەرەبیدا بەجێهێشت.

ئیبراهیم ئەبو ئەلخەیر تیپی (شانۆی ئەستێرەکان)ی دامەزراندووە، و بەرهەمەکانی لە شانۆکانی قوتابخانە و سینەماکانی ئێستادا پێشکەشدەکرد، هاوکات لەگەڵ هونەرمەند سەلوە سەعید کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی دامەزراندووە.

ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی پەیمانگای هونەرە دراماتیکییەکان بووە لە بەڕێوەبردنی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنیدا.



AM:11:26:05/03/2025