كچێكی تایلەندی ڕەتیدەكاتەوە، ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان هەڵیگرێتەوە و بەخێوبكات.
بینك كچێكی تایلەندی تەمەن 13 ساڵ داوایەكی كیم كارداشیان ڕەتدەكاتەوە، بەوەی كە هەڵیگرێتەوە و بەخێوی بكات، ئەم ڕتكردنەوەیەش كارداشیان توشی سەرسوڕمان دەكات.
ئەو كچە هۆكارەی ڕەتكردنەوەی داوەكەی ئەو ئەستێرەیە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی كە دەیەوێت بەدرێژای ژیانی سوپاسگوزاری ئەو كەسانەبێت كە لەمنداڵییەوە بەخێویان كردووە و گرنگیان پێداوە، هەروەها دەیەوێت لە تایلەند خوێندن تەواو بكات و لە داهاتووشدا یارمەتی منداڵانی بێ دایك و باوكی وڵاتەكەی بدات.
ئەم ڕوداوە لەكاتێكدا ڕویدا كە كارداشیان سەردانی خانەیەكی منداڵانی بێ دایك و باوكی كرد لە تایلەند و، زۆر سەرسام بووە بەو كچە 13 ساڵە، هەر بۆیە داوای بەخێوكردنی كردووە و ویستویەكی خۆشی بخاتە دڵی ئەو كچەوە.