مژدێن هەوڵیداوە قسە لەگەڵ داعش بكات و بەم مەرجەش خۆی ڕوتدەكاتەوە

رووداو

كچە گۆرانیبێژی كورد مژدین ئامادەیە بۆ رزگاركردنی كچە ئێزدییەكان قسە لەگەڵ بەرپرسانی داعش بكات.
مژدین لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا بە (رووداو)ی راگەیاند كە زۆرجار بیری لەوە كردووەتەوە قسە لەگەڵ چەكدارانی داعش بكات بۆ ئەوەی كچە ئێزدییەكان ئازار نەدەن و واز لە گەلی كورد بهێنن، ئەو دەڵێت "رەنگە كەس وەكو من بیر نەكاتەوە، من هەمیشە لە خەیاڵمدا بەدوای ئەو رێگایانە دەگەڕێم كە بتوانم لەگەڵ داعش قسە بكەم و گفتوگۆیان لەگەڵ بكەم، بۆ ئەوەی قەناعەتیان پێ بكەم كچە ئێزدییەكان ئازاد بكەن".
مژدین ئامادەیی خۆی دەربڕی وێنەی رووتی خۆی لەسەر گۆڤارە جیهانییەكان بڵاوبكاتەوە، تاوەكو لەبەرامبەردا پارەیەكی دەستبكەوێت و بۆ ئاوارەكانی كۆبانێ و شنگالی بنێرێت. ئەو دەڵێت "رەنگە تووشی رەخنەیەكی زۆر ببمەوە، بەڵام لە پێناو ئەو ئاوارانە ئامادەم خۆم رووت بكەمەوە".




PM:01:53:24/11/2014