گۆرانیبێژی لوبنانی و عەرەب، هەیفا وەهبی نوێترین وێنەکانی خۆی لە ساڵیادی لە دایکبوونیدا بڵاوکردەوە.
هەیفا نوێترین وێنەی خۆی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئینستاگرام بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی.
هەیفا وەهبی یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی عەرەب و لە دایکبووی ساڵی (١٩٧٦)ە، خەڵکی گوندێکە بە ناوی (مەحرونە) لە باشوری لوبنان، دایکی میسرییە و دایکیشی لوبنانییە.
هەیفا وەک نمایشکاری جلوبەرگ بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە تەمەنی (١٦) ساڵیەوە کاری کردووە، بەشداری لە زۆرێک لە ڕیکلام و ڤیدیۆ کلیپەکاندا کردووە لەگەڵ هونەرمەندە بەناوبانگەکاندا وەک عاسی حەلانی و جۆرج وسوف، لە ساڵی (٢٠٠٢) بەدواوە چووە نێو جیهانی هونەرەوە و یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی (ئەوە ژیانە یاخود زەمانە) دواتر لە ساڵی (٢٠٠٥) ئەلبومی (دەمەوێت بژیمی) بڵاوکردەوە، پاشان ئەلبومێکی بە ناوی خۆیەوە (من هەیفام) بڵاوکردەوە.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا چوار ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.