هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کوردستان ئاگرین دڵشاد بەرهەمێکی نوێ پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات.
گۆرانیبێژی لاوی کورد ئاگرین دڵشاد لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی نوێترین بەرهەمی بە ناوی (ئەی خودا) بڵاوكردەوە و رایگەیاند" خۆشحاڵم كە دوای پێنج ساڵ نەبوونی گۆرانی، جارێكی دیكە بە گۆرانییەك دەگەڕێمەوە لای ئێوەی ئازیز".
تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە لەلایەن ئاگرین دانراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ كارزان مەحمود كاری ئەڕێنجمێنتی كردووە.
ئاگرین دڵشاد لە ساڵی ١٩٩٥ لە دایک بووە، ساڵی ٢٠١٤ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، ناوبراو لە ئێستادا یهكێكه له گۆرانیبێژه گهنجهكان كه خاوهن ههوادارێكی زۆره، كلیپ و گۆرانییهكانی بینهر و گوێگرێكی زۆریان ههیه، باوكیشی گۆرانیبێژه و به (حهمه چاو جوان) ناسراوه.