وێنە.. دینە نوێترین وێنەکانی بڵاودەکاتەوە و جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات

دینە گۆرانبێژی باشووری کوردستان، نوێترین وێنەکانی بە جلێکی جیاواز بڵاوکردەوە و جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات. 

دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنە نوێکانی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە و لە پۆستێکیشیدا دەڵێت" پێیان بڵێن جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە". 

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەموزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکرد کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 

ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەرییەوە، ڕۆژی ٥ی تەموزی ٢٠٢٢ جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.



AM:12:05:23/03/2025