ڤیدیۆ.. هانی گۆرانییەک بۆ (نەورۆز) دەڵێت

گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی بۆ نەورۆز گۆرانییەک دەڵێت کە و تێکستەکەی شیعرێکی شێرکۆ بێکەسە.

هانی موجتەهیدی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و سەرکەوتن بۆ هەموولایەک دەخوازێت. 

هەروەها هانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی تۆمارێکی ڤیدیۆی کورتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا شیعرێکی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس بە ناوی (نەورۆز) کردووە بە گۆرانی. 

هەرچەندە ساڵی ڕابردوو هانی ئەم بەرهەمەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئەمساڵیش سەرلەنوێ بەرهەمەکەی نوێکردوەتەوە و پێشکەشی هەوادار و بیسەرەکانی کردووە. 

هانی لە ساڵی (١٩٨٠) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە و چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.



AM:12:24:23/03/2025