عەمار ماڵەكەی ئەحلام دەكاتە سیرامیك

NRT2

دوای ئەوەی لە ئەڵقەی پێشوی پڕۆگرامی ئەرەب ئایدڵدا باس لە كورتەیەك لە ژیانی پێشوی  بەشداربوی ئەو پڕۆگرامە (عەمار كوفی)كرا وەك وەستایەكی سیرامیك ئەو بەشداربووە داوای لە ئەستێرەی ئیماڕاتی و ئەندامی لیژنەی پڕۆگرامەكە (ئەحلام) دەكات ڕێگەی پێ بدات دیكۆری ماڵەكەی بۆ بگۆڕێت بە سیرامیك.
هەر لەمیانەی ئەو كورتە ڤیدیۆیەدا كە تایبەت بە ژیانی ئەو بەشداربووە كرابو كوفی داوای خانمە ئەندامی لیژنەی بەرنامەكە ئەحلام دەكات كە بەخواستی خۆی دیكۆرێك هەڵبژێرێت بۆ ماڵەكەی تاوەكو ئەو وەك وەستایەكی شارەزا لەو بوارەدا ئەو دیكۆرەی بە سیرامیك بۆ دیزاین بكات.
جێی ئاماژەیە كوڕە كوردی بەشداربوی پڕۆگرامی ئەرەب ئایدڵ (عەمار كوفی) كە لە ئێستادا لە شاری زاخۆ نیشتەجێیە كاری پێشوی وەستای سیرامیك بووە كە ناچاربووە لەبەر پەیداكردنی بژێوی خێزانەكەی بۆ ماوەیەكی زۆر ئەو پیشەیە بگرێتە دەست،و ئێستاش یەكێكە لە بەشداربووە سەركەوتووەكانی پڕۆگرامی ئەرەب ئایدڵ كە توانیویەتی بگاتە زنجیرەكانی كۆتایی ئەو پڕۆگرامە هونەریە.




PM:02:53:25/11/2014