گۆرانیبێژی ناسراوی کورد سەمیرا کارزان گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک دەڵێتەوە.
گۆرانیبێژی لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەمیرا کارزان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت سەمیرا پارچەیەک گۆرانی دیاری هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک بە ناوی (دەست مەدەن یاران) دەڵێتەوە کە پێشتریش لەلایەن خانمە هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزییەی فەریقی وتراوەتەوە.
سەمیرا كارزان لە ساڵی (١٩٩٩) لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە، هاوسەری رێباز شەمامیە و زیاتر بە گۆرانی (دکتۆر) ناوبانگی پەیداکردووە.