ڤیدیۆ.. هەردی سەلامی بەرهەمێک پێشکەشی کوردستان دەکات

گۆرانیبێژی لاوی کورد هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (کوردستان) بڵاوكردەوە.

هەردی سەلامی لە پێگەی فەرمی خۆی لە یوتیوب نوێترین کاری هونەری خۆی بەناوی (کوردستان) بڵاوكردەوە کە تێکستی سامی ئەرگوشییە و لە ئاوازی خۆیەتی، ئەفشین شوكری كاری میوزیك ئەڕێنجمێنتی بۆ كردووە.

هەردی سەلامی لە ساڵی (١٩٨٧) لە سلێمانی لەدایكبووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەند ساڵێکە ژیانی هاوسەری لەگەڵ پەریسا موکری پێکهێنا. 

هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووە و چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییە و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە. 



AM:09:56:25/03/2025