گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی ئەلبومێک بە ناوی (بێلانە) بڵاودەکاتەوە.
سەنا بەمزوانە ئەلبومی (بێلانە) بڵاودەكاتەوە و لە نوسینێکیدا سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەی دەڵێت" تەك بە تەكی گۆرانییەكانم بە دڵ و بە گیان دروستكرد، چەندێك لە رێگەی دروستكردنی ئەم ئەلبومە گەورەبوم، خۆم بیردەكەمەوە چ رێگایەكم تێپەڕاند، بێ هیچ پشتیوان و پاڵپشتییەک خۆم هەموو مەسروفی ئەلبوم و كلیپەكانم گرتە ئەستۆ، بۆئەوەی منەت و قسەی كەسم لەسەر نەبێت، شانازی بە خۆمەوە ئەكەم، بەڕاستی رێگایەكی قورس بوو".
سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.