‌ئه‌ندامێكی مۆسیقای بابان كۆچی دوایی كرد

دوێنێ پێنج شەممە ڕزگار عوسمان کە یەکێکە لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای بابان لە وڵاتی ئەڵمانیا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. 

هونەرمەند نەریمان بابان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پۆستێک هەواڵی کۆچی دوایی ڕزگار عوسمانی پشتڕاستکردەوە و لە پۆستێکدا دەڵێت" تۆ لە نیشتیمان تۆرایت، غەریبیت هەڵبژارد، بۆ دوا هەناسەكانت، ئازارێكت بۆ ئێمە جێهێشت مەگەر خودا بە گەورەیی خۆی سەبوریمان بدات، داواكارم لە خودا لەم مانگە پیرۆزدا بە بەهەشتت شاد بكات". 

تیپی مۆسیقای بابان گروپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری سلێمانی دامەزرا، یەکەم ئەلبومیان لە ساڵی ١٩٨٣ لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی تۆمارکرد. 

نەریمان بابان سەرۆکی تیپەکە بوو و ئامانجیان بەرەو پێشبردنی هونەری کوردی و پێشکەشکردنی گۆرانی بەشێوازێکی نوێ و تایبەت بەخۆیان بوو. 



PM:04:20:28/03/2025