‌ڤیدیۆ.. عه‌دنان كه‌ریم به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

هونەرمەندی دیاری کورد عەدنان کەریم  نوێ بەرهەمێکی نوێی بەناوی (ڕۆیی بەبا عومرم) بڵاوکردەوە. 

عەدنان کەریم لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە چەناڵی یوتوب بەرهەمە نوێکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێكستی شاعیری گه‌وره‌ی‌ كورد (مه‌حوی) یه‌ و (خه‌لیل عه‌بدوڵا) كاری مۆسیقای بۆ کردووە. 

عەدنان كەریم، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری كەركوك لە دایكبووە، لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلیمانی گۆرانی دەسماڵێی وتووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە و دەنگێکی تایبەت و ڕەسەن و خاوەن لایەنگرێکی زۆرە، ژیانی خێزانی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. 



PM:04:28:28/03/2025