ڤیدیۆ.. هەیفا وەهبی لە جەژندا سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەبی هەیفا وەهبی لە نوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز دەردەکەوێت و جەژنی ڕەمەزان لە فانەکانی پیرۆز دەکات. 

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی لە جەژنی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە و لە پەیامێکدا دەڵێت" جەژنتان پیرۆز بێت لە ئێوە و ئازیزانتان، ساڵێکی پڕ خێرتان بێت". 

هەیفا وەهبی یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی عەرەب و لە دایکبووی ساڵی (١٩٧٦)ە، خەڵکی گوندێکە بە ناوی (مەحرونە) لە باشوری لوبنان، دایکی میسرییە و دایکیشی لوبنانییە. 

هەیفا وەک نمایشکاری جلوبەرگ بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە تەمەنی (١٦) ساڵیەوە کاری کردووە، بەشداری لە زۆرێک لە ڕیکلام و ڤیدیۆ کلیپەکاندا کردووە لەگەڵ هونەرمەندە بەناوبانگەکاندا وەک عاسی حەلانی و جۆرج وسوف، لە ساڵی (٢٠٠٢) بەدواوە چووە نێو جیهانی هونەرەوە و یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی (ئەوە ژیانە یاخود زەمانە) دواتر لە ساڵی (٢٠٠٥) ئەلبومی (دەمەوێت بژیمی) بڵاوکردەوە، پاشان ئەلبومێکی بە ناوی خۆیەوە (من هەیفام) بڵاوکردەوە.

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا چوار ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



PM:09:02:30/03/2025