هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردستان ئاراس كۆیی نوێترین بەرهەمی هونەری بە ناوی (خۆم پێ ناگیرێ) بڵاوکردەوە.
ئاراس فاتیح ناسراو بە ئاراس کۆیی لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی تازهترین بهرههمی خۆی به ناوی (خۆم پێ ناگیرێ) بەشێوەی دەنگ بڵاویکردەوە كه گۆرانیهكهی له هۆنراوهی هونهرمهند قادر ئهسعهدە و ئاوازەکەشی ئاراس خۆی بۆی داناوە.
ئاراس فاتیح رەسوڵ ناسراو بە ئاراس کۆیی ساڵی ١٩٧٢ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، دەرھێنەر و سیناریۆنووسە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ھونەر کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە زانکۆی مۆسکۆ ستەیتی کلتوور بەدەستیهێناوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆیەتی و زیاتر بە گۆرانی (خەپە گیان) ناوبانگی دەرکردووە.