گۆرانیبێژی لاوی کورد نەڤید زەردی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (وەر وەر) بڵاوکردەوە کە بڕیاربوو لەگەڵ گۆرانیبێژ ژینێ ئەتروشی بڵاویبکەنەوە.
بەرهەمە نوێیەکەی لە نوسینی خۆی و شامیل بریفکانییە و ئاوازی ئاریۆس و نەڤید زەردییە کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە.
پێشتر بڕیاربوو هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی و ژینێ ئەتروشی بەرهەمی (وەر وەر) بەشێوەی هاوبەش بڵاوبکەنەوە، بەڵام
دوای بەشداریکردنیان لە ئاهەنگێک لە ئەمریكا کێشە کەوتە نێوان ئەو دوو هونەرمەندە گۆرانیبێژە و ژینێ لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا گۆرانییەكەی راگرت و وتی" چیتر لەگەڵ نەڤیدا كار ناكات".
نه‌ڤید زه‌ردی خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و له ئێستادا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.