ڤیدیۆ.. دینا بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

دینا گۆرانبێژی باشووری کوردستان، نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. 

دینا لە چەناڵی یوتوبی تایبەت بە خۆی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (خۆش بژی) بڵاوکردەوە کە لە تێکستی خۆی و مازیار فایەقە و ئاوازی ئاریۆس پرۆدەکشنە، کاری ماسترینگی لەلایەن تایف عادلەوە بۆ ئەنجامدراوە. 

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەموزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکرد کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 

ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەرییەوە، ڕۆژی ٥ی تەموزی ٢٠٢٢ جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.



AM:08:38:02/04/2025